کتێبی دیار و دوو تار، بەرهەمی شاعیرێکی کوردی خۆراسانی لە چاپ درا
19:07 - 29 بەفرانبار 2714
ئاژانسی کوردپا: کتێبێکی تایبەت لەسەر شڕۆڤەی سێ خشتەکیی کرمانجیی کوردەکانی خۆراسان، لەلایەن دەزگای چاپی \"عمو علی\"ی تارانەوە، لە تیراژی ٢ هەزار نوسخەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کتێبی دیار و دوو تار\" لە نووسینی ئیسماعیل حوسینپوور، شاعیر و نووسەری کوردی خۆراسان، کەوتە بەر دیدی خوێنەران.
ئەم کتێبە شرۆڤەی سێ خشتەکیی کوردانی خۆراسانی لەخۆ گرتووە، کە نووسەری ئەو کتێبە سێ خشتەیی کلاسیکی کوردیی لە رەهەندی زمانی، ناوەرۆکەوە شڕۆڤە کردووە.
لەبەشێکی کتێبی \"دیار و دووتار\"دا، چەند نموونەیەک لە سێ خشتەکیی هاوچەرخی تێدا گونجێدراوەو پێشەکییەکی کورتی لەسەر سێ خشتەکیی مۆدێڕنی کوردیی تێدا هاتووە.
پێشتریش، سێ خشتەکییەکانی ئەو نووسەرە کوردەی خەلکی خۆراسان لەژێر ناوی \"ئاسمانی بێسنوورە\" چاپ و بڵاو کراوویەوە.
ئیسماعیل حوسینپوور، شاعیر و نووسەری کوردی خەڵکی شیروان لە ئوستانی خۆراسانی باکوورەو بڕوانامەی کارناسیی باڵای زمان و ئەدەبیاتی فارسیدا هەیەو لە بیاڤی فەرهەنگی و هونەریشدا چالاکیی هەیە.