کتێبی \"جوغرافیای سیاسیی کوردستانی عێراق\" وەکوو کتێبی ساڵ دیاری کرا

15:09 - 5 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: کتێبی \"جوغرافیای سیاسیی کوردستانی عێراق، بە پیداگری لەسەر پرسی کەرکووک\"، وەکوو کتێبی ساڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دیاری کرا.

\"کتێبی جوغرافیای سیاسیی کوردستانی عێراق بە پیداگری لەسەر پرسی کەرکووک\"، لە لایەن لیژنەی داوەرانی دووهەمین کتێبی ساڵی کوردستان، وەکوو کتێبی ساڵ هەڵبژێردرا.

ئەم کتێبە کە لە لایەن \"مەحموود موبارەکشاییـ\"ـەوە نووسراوە، لە لایەن لێژنەی داوەرانەوە و بە پشتبەستن بە ناوەڕۆکی ئەم کتێبە، وەکوو کتێبی ساڵ هەڵبژێراوە.

دووهەمین فێستیڤاڵی کتێبی ساڵی کوردستان، لە ڕۆژانی ٢ و ٣ی گەلاوێژ و لە شاری سەقزدا بەڕێوەچوو.