کتێبفرۆشیی \"هەنار\" لە شاری ئیلام داخرا

15:08 - 31 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە کتێبفرۆشییە بەناوبانگەکانی شاری ئیلام، بەهۆی کیشەی ئابوورییەوە داخرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کتێبفرۆشیی \"هەنار\" لە شاری ئیلام، بەهۆی \"بەرزبوونەوەی تێچوو و نەبوونی قازانجی ماڵی\"، داخرا.

دابەزینی فرۆشی کتێب و بەرزبوونەوەی سەرسووڕهێنەری نرخی کتێب، بەهۆی بارودۆخی خراپی ئابوورییەوە لە ماوەی ڕابردوودا، ئەم کتێبفرۆشییەی لەگەڵ کێشە و گرفتی زۆر بەرەوڕوو کردبووەوە.

کتێبفرۆشیی \"هەنار\"، یەکێک لە کتێبفرۆشییە بەناوبانگەکانی شاری ئیلامە کە بەهۆی جۆراجۆریی کتێبەکانی، جێی سەرنجی توێژی خوێنەرانی کتێب لە شاری ئیلام بووە.

ناوەندە پەیوەندییەدارەکان لە شاری ئیلام، هیچ هەوڵێکیان بۆ پشتیوانی لەم کتێبفرۆشییە نەداوە.