کاوە ڕەزایی وەکوو باشترین هێرشبەری ئاسیایی لە خولە بەناوبانگەکانی جیهان دیاری کرا

12:41 - 27 خەرمانان 2720

کۆنفیدراسیونی فووتباڵی ئاسیا لە نوێترین ڕاپرسیی خۆیدا، بۆ هەڵبژاردنی باشترین لژیۆنێر لە ئاسیا، ناوی کاوە ڕەزایی لەو ڕاپرسییەدا، بەرچاو دەکەویت.

کاوە رەزایی بە تۆمار کردنی گولێک و چەند پاسی گوڵ و چەند دریبل، ڕۆلێکی بەرچاوی هەبووە لە بەدەستهێنانی پێنجەمین سەرکەوتنی یانەکەی و وەکوو یەکێک لە سەرکەوتووترین لژیۆنێرەکانی حەوتووی ئاسیا دەست نیشان کرا.

لەو ڕاپرسییەدا، ناوی "لی کونگ ئای" یاریزانی والینسیا، "لی سوونگ وو" لە سێنت ترویدون بلژیک، "سام کر "یاریزانی ئوسترالیایی تیمی ژنانی چلسی، "هیرۆکی ساکای" یاریزانی ژاپۆنیی ئۆلەمپیکی مارسێی، باسل یاردی یاریزانی لوبنانی "هایدوک ئەشپیلت" کراوسی، "وو لی" یاریزانی چینی ئیسپانیول و "جاستین مرام" یاریزانی عێراقی یانەی ڕیال سالت لیک"، بەرچاو دەکەن کە لەگەڵ کاوە ڕەزایی بەربەرەکانێ دەکەن.

کاوە ڕەزایی خەڵکی شاری گێلانغەربی پارێزگای کرماشانە و هەنووکە لە یانەی شارلوای بلژیک یاری دەکات.