کانگای زێڕی باریکای شاری سەردەشت داخرا

22:23 - 10 گەلاوێژ 2716
ئاژانسی کوردپا: کانگای زێری شاری سەردەشت بە هۆی لەبەرچاونەگرتنی ئوسوول و ڕێساکانی کەڵک وەرگرتن لە دەرهێنان، کانگای زێڕی باریکای ئەو شارە داخرا.

بەرپرسی ئیدارەی سەنعەت، کان و بازرگانیی شاری سەردەشت ڕایگەیاند: چالاک بوون و دەست بەکار بوونی ئەو کانگایە بە مەرجی لەبەرچاوگرتنی ستاندارەکانی سازمانی سنعەت و مەعدەنە.

حامید ڕەمەزانی لە درێژەدا گوتی، کانگای زێڕی باریکای شاری سەدەشت تەنیا مەعدەنی چالاکی ئەو شارەیە، کە لە لایەن شیرکەتی زێری \"گلدیس\" ەوە دەردەهێنرێت.

ئەو بەرپرسە ئەوەشی خستەڕوو، کانگای زێڕی باریکای سەردەشت تەنیا ١٥ کرێکاری هەبووە، بەڵام نزیکەی ١٥٠ کەسەی دیکە بە شێوەی ناڕاستەخۆ لەو شوێنە کاریان کردووە.

کانگای زێڕی شاری سەدەشت تەنیا کانگای ئەو شارەیە کە لە ساڵ ١٣٩٤ی هەتاوی، زیاتر لە ٢١ هەزار تۆن کانسنەگ زێر و زێو و ٣هەزار تۆن بارێت دەردەهینرێت.

ئەو کانگا زێرە لە ١٥ کیلۆمێتریی شاری سەدەشت لە گوندی باریکای لە بەخشی ناوەندی ئەو شارە هەڵکەوتووە.