٥ کامێرای چاوەدێری لە شوێنی کار و ماڵی ئەندامی کانوونی پارێزەرانی ناوەندا دۆزرایەوە

17:21 - 14 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: ٥ کامێـرای چاوەدێری و دەزگای گوێگرتن(شنود)، لە شوێنی کار و ماڵی ٥ ئەندامی کانوونی پارێزەرانی ناوەند لە شاری تاران دۆزرایەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دەستەیەک لە پارزێرانی ئەندامی کانوونی پارێزەران کە ٥ مانگ پێش ئێستا ئەو ٥ کامێرا و دەزگای گوێگرتن(دەستگاه شنود)ـەیان لە شوێنی کار و ماڵی خۆیان دۆزیوەتەوە، سەرئەنجام بێ‌دەنیگیان شکاندووە و لە رۆژانی رابردوودا ئەو مەسلەیان ئاشکرا کرد.

مینا جەعفەری پارێزەر لە دادگاکانی ئێــران و ئەندامی کانوونی پارێزەرانی ناوەند \"وێبلاگی پارزێرانی میللەت\"دا بڵاوی کردۆتەوە، ئەم کامێرایانە بەنهێنی و بە بێ ئاگاداریی ئەندامانی کانوونی پارێزەران لە شوێنی کار و ماڵەکەیان، داندراون.

\"15097.jpg\"
ناوبراو ئاماژەی بەوەشی کردووە، سەرەڕای بە دواداچوونی دەستەی بەریوەبەریی کانوونی پارێزەران لەمەڕ داندرانی ئەو کامێرایانە، لەلایەن بەرپرسی نێوخۆیی کانوونەوە هیچ وەڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.

ئەو پاڕێزەرە باسی لەوەش کردووە، هەتا ئیستا هیچ لایەن و ناوەندێکی تایبەت نییە کە بە دواداچوون بۆ دادندرانی ئەم مەسەلەیە بکات.

هاوکات نێعمەت ئەحمەدی پاڕێزەر و ئەندامی کانوونی پارێزەرانی ناوەند، رایگەیاندووە: \" ئەگەر داندرانی کامێرای چاوەدێری بۆ پاراستنی ئەمنیەتی گیانی بێت، هیچ کێشەیەک نییە، بەڵام ئەگەر مەبەست چاوەدێری کردن و دژایەتی کردنی تاکێک یان هاووڵاتییان بێت، بە پێچەوانەی یاسایە\".

ئەحمەدی رایشیگەیاندووە، کانوونی پاڕیزەران ناوەندێکی سەربەخۆیەوە دانانی ئەو کامێرا و دەزگای گوێگرتنانە پێشێلکردنی مافی هاووڵاتی بوونە.

هەروەها ماوەیەک پێش ئێستا، لە شوێنی کاری\"عەلی موتەهەری\" نوێنەری باڵی بناژۆخوازەکان لە مەجلیسی ئێــران و \"رەحمان فەزڵی(وەزیری دەوڵەت)\"دا دەزگای گوێگرتن(شنود) دۆزرایەوە.

بەپێی ماددەی ٧٣٠ یاسای سزادانی ئیسلامی، دانانی دەزگای گوێگرتن و کامێرای چاوەدێری، تەنیا بە بڕیاری دەزگای قەزایی رێگەپێدراوە و تاکی سەرپێچیکار لە ئەگەری لە ئەگەری پێشێلکردنی ئەم یاسایە بەرەوڕووی ٦ مانگ بۆ دوو ساڵ سزای زیندان و هەروەها دانی یەک میلیۆن هەتا چوار میلیۆن تمەن پارەی نەخت دەبێتەوە.