کامێران؛ هاووڵاتییەک بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی بانگهێشت کرا

17:01 - 15 رەزبەر 2722

لقی جێبەجێکردنی ئەحکامی دادسەرای گشتی و ئینقلابی کامێران، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شنۆ مارابی"، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی بانگهێشت کرد.

ئەو هاووڵاتییە بەپێی ئەو بانگهێشتنامەیە کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ڕەزبەر پێ گەیشتووە دەبێت لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا، خۆی بە لقی جێبەجێکردنی ئەحکام بناسێنێت.

شنۆ مارابی، پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران بووە و ساڵی ١٤٠٠ گەڕابووە ئێران.

ئەو هاووڵاتییە ، پاش گەڕانەوە بۆ ئێران بۆ ماوەی دوو مانگ دەسبەسەر و لەلایەن دادسەرای گشتیی و ئینقلابی شاری بانە، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە کۆمەڵەکانی بەرهەڵستکاری وڵات" بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە لە قۆناخەکانی دادڕەسییەکەی لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەری تەعینی" بێبەری کرابوو.

شنۆ مارابی خەڵکی گوندی "ماراوی" شاری کامێرانە.