کامێران؛ "فواد محەممەدی" لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکان بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەستدا

10:39 - 25 خەزەڵوەر 2722

شەوی سێشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١، هاووڵاتییەکی ناڕازی بە ناوی "فواد محەممەدی" ٣٨ ساڵە و خەڵکی گوندی "ماویان" بەهۆی تەقەی هێزەکانی حکوومەتی ئێران لە خۆپیشاندانەکاندا گیانی لەدەستدا.

ئەو هاوڵاتییە ناڕازییە دوای برینداربوونی گوازرابووەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری کامێران و لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو.

"فواد محەممەدی" خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە.

هەروەها لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی خەزەڵوەردا، چەندین هاووڵاتیی بریندار بوون.

شەوی سێشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر، خەڵکی ناڕازی لە کامێران دەستیان دایە خۆپیشاندان و شەقامەکانی شاریان گرتبوو و ئاگریان کردبووەوە و دروشمیان دەدا کە دواتر هێزەکانی حکوومەتیی بەرەوڕووی خەڵک بوونەوە و ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵک کرد کە چەندین هاوڵاتیی گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.