کامێران؛ خالید قوربانی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

11:04 - 7 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خالید قوربانی" تەمەن ٢٦ ساڵ کوڕی یووسف بە دانانی بارمتە لە زیندانی کامێران ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی ماوەی دادگاییەکەی لە زیندانی کامێران ئازاد کراوە.

ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردان، خالید قوربانی لە زیندانی سنە بۆ زیندانی کامێران ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە کامێرانییە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "دەستپێڕاگەیشتن بە پاrێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەری کرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی جۆزەردان، "خالید قوربانی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری گیران و تۆمەتی وەپاڵدراو‌ دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.