کاسبکارێکی کورد، بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە، گیانی لەدەست دا

15:22 - 13 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: کاسبکارێكی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار، بە هۆی قورسیی برینەکانیەوە، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە، ١٢ی پووشپەڕ، کاسبکارێکی کورد بە ناوی \"یوونس ئاڵتوون\"، تەمەن ٢٦ ساڵ، کوڕی عومەر، خەڵکی گوندی \"نەمنجێـ\"ـی شاری پیرانشار، بە هۆی قورسیی برینەکانیەوە، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ، گیانی لەدەست دا.

ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی پووشپەڕ، ئەو کاسبکارە کوردە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەت پێکرابوو.

\"یوونس ئاڵتوون\"، بە هۆی قورسیی برینەکەیەوە، ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری ورمێ کرابوو.