کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران گیانی لەدەست دا

15:29 - 30 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری سەڵماس، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران، لە بەرزاییەکانی کێلەشینی شاری شنۆدا، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی گەلاوێژ، کاسبکارێکی کورد بە ناوی \"محەممەد حەمیزادە\" کوڕی \"یوونس\"، خەڵکی گوندی \"ماتەخرپە\"ی شاری سەڵماس، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران، لە بەرزاییەکانی کێلەشێندا گیانی لەدەست دا.

هێزەکانی سپای پاسداران بەبێ ئاگادارکردنەوە پێشوو، تەقەیان لەو کاسبکارە کوردە کردووە.

ئەو کاسبکارە کوردە، بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانی، ڕووی لە ناوچە سنوورییەکانی شاری شنۆ کردبوو.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە، بۆ نەخۆشخانەی شاری شنۆ ڕاگوێزرا و دواتر ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوە.