کاسبکارێکی مەریوانی لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە دەسبەسەر کرا

12:06 - 30 خەرمانان 2720

ناوەڕاستی مانگی خەرمانان، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "ڕەحیم ئەحمەدی" خەڵکی گوندی "دوێسە"ی شاری مەریوان، لە سنووری ئەو شارە دەسبەسەر کرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە ئەو کاسبکارە کوردەیان لە سنووری شاری مەریوان دەسبەسەر کردووە و دواتر بۆ ئیتلاعاتی شاری سنە، ڕاگواستووە.

ئەو سەرچاوەیە هەورەها ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، دادگایی نەکراوە و ئەگەری هەیە، زیندانی بکرێت و سزای نەختی بۆ بڕدرێتەوە.

لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢١ی خەرمانان، سێ کاسبکاری لاوی مەریوانی لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووریی ئەو شار، دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی مەریوان کران.