کاسبکارێکی شنۆیی لە کێلەشین بریندار کرا

14:28 - 6 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، لە بەرزاییەکانی کێلەشیندا بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ٥ی گەلاوێژ، کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، بە ناوی \"نەسیر مەعرووفی\"، تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی گوندی \"کانی ڕەشـ\"ـی شاری شنۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، لە بەرزاییەکانی کێلەشیندا بریندار کرا.

ئەم کاسبکارە، پاش برینداربوونی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە و لە ئێستادا لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، بەبێ ‌ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەی لەو کاسبکارە کوردە کردووە.

\"نەسیر مەعرووفی\"، بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە لە لای پشت و ملیەوە، بریندار بووە و لە نەخۆشخانەی شاری ورمێدا خەوێندراوە.