کاسبکارێکی سەقزی لە سنووری "سێف" گیانی لەدەست دا

10:39 - 6 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: کاسبکارێکی کوردی خەڵکی ساحێبی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە، ٥ی سەرماوەز، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "ناسێح ئازەرپوور"، خەڵکی ساحێبی سەقز، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "سێفـ"ـی ئەو شارەدا، گیانی لەدەست دا.

ئەو کاسبکارە کوردە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە حاڵێکدا تەقەیان لەو کاسبکارە کوردە کردووە کە ناوبراو هیچ جۆرە شتومەکێکی قاچاخی پێ نەبووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت پاش پشکنینی جلوبەرگی ئەو کاسبکارە کوردە، دەستیان بە سەر بڕی ٤٠ ملیۆن تمەن پارەی ناوبراودا گرتووە.

ئەو کاسبکارە کوردە خێزاندارە.