کاسبکارێکی سنەیی بەهۆی کێشەی ماڵییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

10:23 - 10 رێبەندان 2719

ڕۆژی چوارشەممە، ٩ی بەفرانبار، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "م.ت"، تەمەن ٣٨ ساڵ، خەڵکی سنە، بەهۆی کێشەی ماڵییەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو کاسبکارە کوردە بەهۆی مایەپووچبوونی یەکێک لە شیرکەتەکانی سنە کە تێیدا دامەزرابوو، ڕووی لە پیشەی ئازاد کردبوو و بەهۆی کێشەی ماڵی و بێکارییەوە خۆی کوشتووە.

ژیانی کۆڵەمەرگی و بێکاری لە تەواوی وەرزەکانی ساڵ و بەتایبەت وەرزی زستان، بڕەستی لە خەڵکی هەژار و بێداهاتی کوردستانی ڕۆژهەڵات بڕیوە و ژنان و پیاوان لە بێ هیوایی و هەژاریدا یان شیرازەی ماڵیان تێک دەچێت یان پەنا بۆ خۆکوژی دەبەن.