کاسبکارێکی دیواندەرەیی لە خووزستان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

12:19 - 7 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: کاسبکارێکی کوردی خەڵکی دیواندەرە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە جادەی ئەندیمشک، سەر بە پارێزگای خووزستان، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی، ٦ی بەفرانبار، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "سەعدی سەفایی"، خەڵکی دیواندەرە، لە جادەی ئەندیمشک بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە کاتێکدا تەقەیان لەو کاسبکارە کوردە کردووە کە ناوبراو هیچ جۆرە شتومەکێکی قاچاخی پێ نەبووە.

ئەو کاسبکارە کوردە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی لێکراوە و گیانی لەدەست داوە.