کاسبارێکی کرماشانی بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لەدەست دا

12:26 - 25 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: کاسبکارێکی کوردی خەلکی کرماشان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی بەفرانبار، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "عەلی نادری" کوڕی "میرحەسەن"، دانیشتووی شارەکی "مێهدیە"ی کرماشان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سێڕێیانی "قازانچی" لە نێوان کرماشان، کامیاران و ڕوانسەر، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، ماشینی ئەو کاسبکارە کوردەیان داوەتە بەر دەسڕێژیی گولـلە.

هێزە نیزامییەکان، بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ تەقەیان لەو کاسبکارە کوردە کردووە.