کارەساتی بوومەلەرزەلێدراوانی کرماشان کۆتایی نایەت

17:27 - 3 بانەمەڕ 2720

لە کارەساتێکی نوێدا لە ''سەرپێڵ زەهاو'' مێرمنداڵێک بەهۆی کارەباگرتووییەوە گیانی لەدەست دا.

مێرمنداڵێک بە ناوی ''عەلیرەزا میرزا حوسێنی'' تەمەن ١٠ ساڵان و دانیشتووی کەمپی بازاڕچەی ''تیلەکۆ''ـی  پشت فەرمانداری، بەهۆی کارەباگرتووییەوە گیانی لەدەست دا.

سێ ساڵ بەسەر بوومەلەرزەکەی کرماشان و سەرپێل زەهاو تێپەڕیوە بەڵام هەنووکەش خەڵکی ئەو ناوچانە لەنێو خێوەت و کانێکسدا ژیان بەسەر دەبن.

ئەو کانێکسانەش کە بە خەڵک دراون هیچ ستانداردێکیان نییە، هەر بۆیە  ڕۆژانە کارەساتی جۆراوجۆری لێ دەکەوێتەوە.

خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی کرماشان لەلایەن ڕێژیمەوە هیچ خزمەتگوزارییەکیان بۆ تەرخان نەکراوە.

٢١ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، بوومەلەرزەیەک بە تەوژمی ٧.٣ ڕیشتێر، شاری ئەزگلەی لە پارێزگای کرماشان لەرزاند و زەرەر و زیانێکی زۆری گیانی و ماڵیی لێکەوتەوە.