کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند
15:18 - 24 جۆزەردان 2719

ئاژانسی کوردپا: کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری ڕێژاوی سەر بە پارێزگای کرماشانی ئەستاند.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی جۆزەردان، \"ئەمیر پاڵانی\"، خەڵکی شاری ڕێژاو و یەکێک لە کرێکارانی بەخێوکردنی ماسی لە کارگەی \"سپێ بەرگـ\"ی شاری جوانڕۆ، بە هۆی کارەباگرتووییەوە، گیانی لەدەست دا.
ئەمیر پاڵانیئەم کرێکارە کوردە، لە کاتی کارکردندا تووشی کارەباگرتوویی هاتبوو و بەم هۆیەوە، گیانی لەدەست دا.
هەروەها، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی جۆزەردان، بە هۆی تەقینەوەی \"پیکنیکـ\"ـێک لە باڵاخانەیەکی نیوەکارە لە شاری مەهاباددا، چوار کرێکار بریندار بوون.
ئەم چوار کرێکارە لە لای سەر و ڕووخساریانەوە تووشی سووتاوی بوونە و هێشتا شوناسیان بۆ \"ئاژانسی کوردپا\" ڕوون نەبووەتەوە.
هەر لەم پەیوەندییەدا، حەوتووی ڕابردوو، کرێکارێکی بۆکانی لە کاتی کارکردندا، تووشی کارەباگرتوویی بوو و بۆ چارەسەریی پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئەو شارە کرابوو.
ڕەچاونەکردنی ڕێوشوێنەکانی ئیمەنیی کار، بەردەوام لەم ساڵانەدا لە کوردستان و ئێران، قوربانیی بەدوای خۆیدا هێناوە و تا ئیستاش بەدواداچوون بۆ بنبڕکردن یان کەمکردنەوەی ئەم حاڵەتانە نەکراوە.