کارەبا گیانی کرێکارێکی بۆکانی ئەستاند

14:54 - 12 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەبا، کرێکارێکی خەڵکی شاری بۆکان، گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی گەلاوێژ، کرێکارێکی خەڵکی شاری بۆکان، بە هۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەبا لە کاتی کارکردن، گیانی لە دەست دا.

شوناسی ئەو کرێکارە کوردە \"ی. ح\" کوڕی سەید سدیق، خەڵکی گوندی \"کانی شقاقانـ\"ـی شاری بۆکان ڕاگەیەندراوە.

دەوترێ، ئەو کرێکارە کوردە لە کاتی کارکردن تووشی ئەو ڕووداوە بووە و دەسبەجێ گیانی لە دەست داوە.