کاریکاتۆریستێكی مەریوانی بە ناچار ئێرانی بەجێ هێشت

11:50 - 5 رێبەندان 2719

"نەهرۆ مینوویی"، کاریکاتۆریستی خەڵکی مەریوان، بەهۆی گوشاری ناوەندە ئیتلاعاتییەکانەوە زێدی خۆی بەجێ هێشت.

ئەو کاریکاتۆریستە تەمەن ٣٣ ساڵەیە، بەهۆی بەشداریکردن لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لەژێر گوشاری ناوەندە ئیتلاعاتییەکاندا بووە و دواتر ناچار بووە کە ئێران بەجێ بهێڵێت.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، "نەهرۆ مینوویی"، بەرهەمەکانی خۆی بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان، بە ناوی خوازراوی "ئارتی ڕەخنەگر" (آرت منقد) بڵاو کردبووەوە.

ئەو کاریکاتۆریستە مەریوانییە، خوێندکاری دەرچووی بواری مێعمارییە و بنەماڵەکەی لە مامۆستایانی مەریوانن و بە هاتنە سەرکاری حکوومەتی ئێران، بەهۆی پشتیوانی لە بزوتنەوەکانی کوردستان، لەسەر کار دەر کراون.