کارناسانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای هەڵوەشانەوەی حوکمی ئێعدامی ڕامین حوسێنپەناهی دەکەن
14:37 - 31 خاکەلێوه 2718
ئاژانسی کوردپا: سێ کارناسی کاروباری مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا دوای هەڵوەشانەوەی حوکمی ئێعدامی زیندانییەکی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی شاری سنەیان کرد.
ئەو کارناسانە لەو بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە: \"بڕینەوەی حوکمی ئێعدامی ڕامین حوسێنپەناهی بەپێی تۆمەتەوەپاڵدراوەکان جێی قەبووڵ کردن نییە و ئێمە داوا لە حکوومەتی ئێران دەکەین حوکمی ئێعدامی ناوبراو هەڵبوشێنرێتەوە\".
کارناسانی کاروباری مافی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە نیسبەت ئازار و ئەشکەنجەی ڕامین لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، نیگەرانیی خۆیان دەربڕیووە و دەڵێن: \"ڕامین پێش و پاش لە دادگاییکردنی، لە دەستڕاگەیشتن بە تەلەفوون، پارێزە و چاوەدێریی پزیشکی بێبەری بووە\".
بە وتەی ئەو سێ کارناسە، بڕینەوەی حوکمی ئێعدامی ڕامین لە لایەن دادوەر بابایی \"ناعادڵانە و دژایەتیی لەگەڵ یاسا نێونەتەوەییەکان\"دا هەبووە.
ئەو کارناسانە دەڵێن: \"سەبارەت بە بارودۆخی ڕامین حوسێنپەناهی لەگەڵ حکوومەتی ئێران وتووێژ دەکەین\".
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوە لە لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵات لە شاری قوم، حوکمی ئێعدامی ڕامین حوسێنپەناهی پشتڕاست کرایەوە.