کارمەندانی حیراسەتی پێترۆشیمیی دێهلوڕان ماوەی چەند مانگه پارەیان وەرنەگرتووە

11:12 - 18 بەفرانبار 2720

کارمەندانی خۆجێی حیراسەتی پێترۆشیمیی شیرکەتی "OIEC" لە شاری دێهلوڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، ماوەی چوار مانگە مووچە و پارەی بیمەی "تەئمین ئیجتماعیـ"ـیان وەرنەگرتووە.

کێشەی کرێکارانی خۆجێی حیراسەتی پێترۆشیمیی شیرکەتی "OIEC"، بۆ سێ ساڵ پێش دەگەڕێتەوە و هەر جارێ لە سەر بەڵێنیی بەرپرسانی حکوومەتی و دانی پارەکەیان لە کاتی خۆیدا، دەستیان بە کارکردن کردووەتەوە.

ڕۆژی ڕابردوو، حیراسەتی خۆجێی ئەو پێترۆشیمییە لەگەڵ حیراسەتی گشتیی ئەو کارگەیە، بەهۆی دواکەوتنی پارەی چوار مانگەیان هەروەها دواکەوتنی پارەی بیمەی"تەئمین ئیجتماعیـ"ـیان ، دەرگاری ئەو پێترۆشیمییان بە نیشانی ناڕەزایەتی لەمەڕ دواکەوتنی پارەیان داخست.

پێرۆشیمیی شاری دێهلوڕان ساڵی ١٣٩٠ دامەزراوە و لە ١٥ کیلۆمێتریی جادەی نێوان دێهلوڕان _ئەندیمشک هەڵکەوتووە.