کابەرات نوورانی دەهۆڵ ژەنی ناسراو کۆچی دوایی کرد

20:47 - 18 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کوردستان لە شاری سنە، بەهۆی پیری و نەخۆشیی دڵ و هەناو، لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بەرات‌عەلی نوورانی ناسراو بە \"کا بەرات\" دەهۆڵ‌ژەنی بەناوبانگی کورد لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ئەو کەسایەتییە ناوسراوەی کورد، هاوڕێی عەبدوڵلا شەریعەتی زۆڕناژەن بوو، کە ١٤ی رەشەمەی ئەمساڵ کۆچی دوایی کرد.

\"18679.jpg\"
بەرات‌عەلی نوورانی ناسراو بە \"کا بەرات کۆچی دوایی کرد
کابەرات دوکتورای شانازیی موسیقای لە ئاکادیمیای موسیقای نەتەوەیی فەڕانسە وەرەگربوو، کە هاوڕێ لە گەڵ عەبدوڵلا شەریعەتی بە تەریقەتی دەهۆڵ و شەریعەتی زوڕنا ناوبانگیان دەکردبوو.

ئەو دوو هونەرمەندە کوردە وێڕای بەشداری کردن لە دەیان فستیڤاڵ لە وڵاتانی وەکوو فەرانسە، ئاڵمان، یونان، روسیا و عێراق، چەندین خەڵاتی گەورەیان بەدەست هێنابوو.

سەر لەبەیانی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٩ی رەشەممە، رێوڕەسمی ناشتنی ئەو هونەرمەندە کوردە لە گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدیی شاری سنە بەڕێوە دەچێت.

کۆتاییەکانی هاوین و سەرەتای زستانی ئەمساڵ رێز لەو دوو هونەرمەندە کوردە گیردرابوو.
\"18700.jpg\"

\"18702.jpg\"

\"18701.jpg\"

\"18703.jpg\"

\"18704.jpg\"