ڤیرووسی ئانفلۆانزا لە کوردستان بڵاو دەبێتەوە

16:17 - 19 سەرماوەز 2715
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی بێهداشت لە پارێزگای کرماشان و ورمێ، تووشبوونی ٢٣ هاووڵاتیی کورد بە ئانفلۆانزای جۆری \" H1N1\" یان ڕاگەیاند.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاوکراونەتەوە، لە پارێزگای کرماشان، ٣٤ حاڵەتی گوماناوی بە ڤیرووسی ئانفلۆانزا دیتراوەتەوە لە جۆری H1N1 ، ناسراو بە ئانفلۆانزای بەراز.

بە وتەی جێگری کاروباری بێهداشتی زانکۆی علوومی کرماشان: \"ئەم جۆرە لە ئانفلۆانزا بە خێراییەکی زۆرەوە پەرە دەسێنێ و هێزە پەیوەندییدارەکان بە تایبەت ستادی قەیران دەبێ لە ئامادە باشی‏دا بن\".

ئیبراهیم شەکیبا لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی \"فارس\" باس لە ٨ کەسی تووشبوو لە کرماشان بە نەخۆشینی ئانفلۆانزا دەکات و دەڵێت، ئەو قەیرانە لە ئاستێکدا نییە کە ببێتە هۆی داخستنی قوتابخانەکان\".

\"29140.jpg\"
ئانفلۆانزای H1N1
هەرچەندە ئەم جۆرە ئانفلۆانزایە لە نێو ئاژەڵەکاندا باوە، بەڵام دەتوانێ ببێتە هۆی مردنی مرۆڤەکانیش.

لە دوو حەوتووی ڕابردوودا، لانیکەم ٤٠کە س لە دوو پارێزگای سیستان وبەلووچستان و کرمانیش بە هۆی تووشبوون بە ئانفلۆانزا لە جۆری H1N1 گیانیان لەدەست داوە.

هاوکات لە شاری بیجاڕ، بە نیسبەت مەترسیی بڵاوبوونەوەی جۆری ئانفلۆانزای H1N1، هوشداریی داوە و تۆری بێهداشت و دەرمانیی ئەو شارە، داوای لە هاووڵاتیان کردووە دەمامک بەکار بهێنن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە پارێزگای ئیلامیش، دوو تەرمی گوماناویی توشبوو بە ئانفلۆانزای جۆری A (بەراز)، ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە کە تا ئێستا هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار هۆکاری مردنیی ئەو ٢ هاووڵاتییەی بە هۆی تووش بوون بە ئانفلۆانزای H1N1 پشتڕاست نەکردۆتەوە.هەواڵەکان باس لە مردنی چەند هاووڵاتی کورد لە شاری مێهرانیش دەکەن کە گومانی تووشبوونیان بە ڤیرووسی ئانفلۆانزا لێ دەکرێت.