ڤیان محەممەدی بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرا

12:25 - 13 جۆزەردان 2721

"ڤیان محەممەدی"، چالاکی مەدەنی و خوێندکاری بواری بەڕێوەبەریی بازرگانی (مودیرییەتی بازرگانی) و خەڵکی مەریوان، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

ڕۆژی هەینی ١٠ی بانەمەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردبووەوە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردبوو.

هێزە ئەمنییەتییەکان، پاش پشکنینی ماڵی ڤیان محەممەدی، لەپ‌تاپ، مۆبایل و هەندێک کەرەستەی کەسیی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

ئەو خوێندکارە کوردە پاش دەسبەسەرکرانی، سەرەتا بۆ گرتنگەی ئێڤین ڕاگوێزرابوو و پاشان بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وپاڵدراو دژی ڤیان محەممەدی، زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.