ژەنیارێكی كوردی خوراسان كۆچی دوایی كرد
15:12 - 16 خاکەلێوه 2712
كوردپا: هونەرمەندێكی تارژەنی كوردی خوراسان بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
غوڵامحوسێن سەمەندەری، هونەرمەندی بەناوبانگی ژەنیاری دووتار لە تەمەنی 79 ساڵیدا لە شاری توربەتی جام بە هۆی سەكتەی مێشك، كۆچی دوایی كرد.
سەمەندەری مانگێك لەمەوبەر تووشی سەكتەی مێشك و هەو كردنی سییە بوو و بۆ ماوەیەكی زۆر لە نەخۆشخانە شاری توربەتی جام لەژێر چاوەدێری پزشكیدا بووە.
ئەم هونەرمەندە دووتارژەنە لە تەمەنی 8 ساڵێەوە هۆگری مۆسیقا بووە و بە یەكێك لە ژەنیارە بەتواناكانی توربەتی جام و ناوچەی كوردنشینیەكانی كوردستانی ئێران دەهاتە ئەژمار كە دەیتوانی دووتاری 7 و 9 پەردە بژەنێت.
ماڵپەڕی كورد پرێس بڵاوی كردەوە، سەمەندەری لە ژیانی هونەریی خۆیدا لە زۆربەی فێستیڤاڵە بەرزەكانی مۆسیقا وەك ئاڵمان، ئیتالیا، فەرانسە، یوونان، لوبنان، سوییس و نۆروێژ وەك ژەنیاری هەڵبژاردە بەشداری كردبوو.
\"یەهودی منوهین\" كەمان ژەنی گەورەی جیهانی و ئەندامی ئۆركێسترای نێودەوڵەتیی لەبارەی پەنجەكانی ئەم مامۆستا دووتارەژەنەوە دەڵێت: من خۆزگەم دەخواست تەواو فەخری ژیانم لەگەڵ پەنجەكانی ئەم كابرا گوندنشینە بگۆڕمەوە.