ژەنیارێکی کورد "دەف"ێکی جیاوازی دروست کرد

21:16 - 13 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: \"دەف\"ێکی تایبەتیی لەلایەن ژەنیارێکی کوردی خەڵکی کرماشانەوە لە پێستی دەستکرد دروست کرا.

هەواڵدەریی \"ئیسنا\" لە راپپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، مەسعوود حەبیبی ژەنیاری کوردی خەڵکی کرماشان بە کەڵک وەرگرتن لە پێستێکی دەستکرد دەف\"ێکی تایبەتیی دروست کردووە کە دەنگێکی جیاوازتری لەگەڵ دەنگی دەف\"ـەکانی‌تر هەیە.

بازنەی دەوریئەو ئامێرە لە \"جیر\" دروست کراوە و ئامێرەکەش بۆخۆی٧٠٠ گرەم کێشی هەیە و سەرجەم ئاڵقەکانی لە \"نیکل\" دروست کراون کە رەنگەکەی درەنگتر لە ئاڵقەی \"دەف\"ـەکانی تر گۆڕانی بەسەردا دێت.

مەسعوودحەبیبی ساڵی ١٣٤٠ لە کرماشان لە دایکبووە و بە یەکێک لە بەرجستەترین ژەنیاران و مامۆستایانی دەف و دایریە لە ئاستی ئێراندا دادەنرێت کە ماوەی ٢٢ ساڵە وانەی \"پیانۆ\" و \"دەف\" دەڵیتەوە.

ئەو مامۆستا کوردە لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا لە ئۆرکێسترای رادۆ کرماشان ژەنیاری ئامێری پیانۆ بووە و دواتریش لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاویدا هاوکاری رادیۆ تارانی کردووە و لە ١٧٠ ئەڵبۆمی مۆسیقاییدا بەشدار بووە

مەسعوود حەبیبی ساڵی ١٣٧٧ بە هاوکاریی کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی کوردی خەڵکی کرماشان گروپی \"داڵاهۆ\"یان پێکهێنا.

ناوبراو شێوەی نوێی ژەنینی ئامێری \"دەف\"ی لە ٤ بەرگ کتێبدا نوسیوەتەوە کە بە کامڵ‌ترین شێوەی نوێی ژەنینی ئامێری دەف ئەژمار دەکرێت.