ژەنیار و هونەرمەندێکی کورد لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد
14:59 - 3 خەرمانان 2717
ئاژانسی کوردپا: هونەرمەندێکی کورد لە شاری سنە بە هۆی پیرییەوە، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەریف وەلیدی، ژەنیار و یەکێک لە پێشەنگەکانی بواری هونەر و گۆرانی کوردی، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی ماڵئاوایی لە هونەردۆستان و هۆگرانی هونەری کوردی کرد.
ئەو هونەرمەندە کوردە ماوەی نزیک بە ٦٠ ساڵە خزمەتی بە مۆسیقای کوردی کردووە.
پێویستە بگوترێت، ناوبراو چەندین ساڵە گیرۆدەی نەخۆشی دڵ و هەناوی ببوو.
شەریف وەلیدی ڕۆژی ٢ی خەرمانان بە هۆی لیدانی دڵ لە نەخۆشخانەی گریاشانی شاری سنە دڵێ لە لێدان کەوت.
ئەم هونەرمەندە مەزنە، باوکی هونەرمەندی کورد \"فەتانە وەلیدی\"یە.