ژینگەپارێزانی سەردەشتی یەکێک لە سەیرانگاکانی ئەو شارەیان خاوێن کردەوە
17:04 - 9 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: رۆژی رابردوو بەشێک لە ژینگە و سرووشتی دەوروبەری شاری سەردەشت لەلایەن چالاکانی ژینگەوە لە زبڵ و پاشماوەی گەشتیاران خاوێن کرایەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٨ی خەرمانان، لاوان و ژینگەپارێزان و مامۆستای کوردی قوتابخانەکانی شاری سەردەشت ژینگەی دەوروبەری سەیرانگەی شەڵماشیان لە زبڵ داماڵی.
ئەو چالاکانە بۆ ماوەی ١١ کاتژمێــر لەو سەریرانگەیە سەرقاڵی خاوێن کردنەوەی زبڵی نێو ئاوی تاڤگەی شەڵماش بوون و رێژەیەکی بەرچاو زبڵیان کۆکردەوە.
یەکێک لە و چالاکانە رایگەیاندووە، به مهبهستی رێز لێنان له نهریتی ژینگه پارێزی و درۆست کردنی فهرههنگی رێز گرتن له سروشت و ژینگه، سهیرانگای شلماش و دهوروبهریان خاوێن کردۆتەوە.
دەگوترێت کە ئەو چالاکانە نووسراوەی تایبەت بە ژینگەپارێزی و هەرها کۆمەڵێک کیسە و نایلۆنیان بەسەر گەشتیاراندا دابەش کردووە.
یەکێک لەو چالاکانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی: ئەو چالاکییەی ئێمە دەبێتە هۆی ئاگادار کردنەوەی دەوروبەر و لە مێشکی منداڵەکانیشدا بایەخ دانان بۆ پاک و خاونی سروشت و ژینگەی نیشتمان ساز دەبێت.
لە ماوەی ٥ مانگی رابردوودا ژینگەپارێزانی شاری سەردەشت چەندین جار لە حەرەکەتێکی هاوشێوەدا ژینگە و سەیرانگاکانی ئەو شارەیان خاوێن کردۆتەوە.