ژینگە و دارستانی گوندێكی پاوە دوو رۆژە لە ئاگردا دەسووتێت
14:39 - 13 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: دارستان و لێڕەواری گوندێكی سەر بە شاری پاوە دوو رۆژە لە ئاگردا دەسووتێت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دارستان و لێڕەوارەكانی گوندی \"بەلەبزان\"ی سەر بە شارەدێی \"هەوڵی\" لە شاری پاوە لە رۆژی یەكشەممە 12ی خەرمانەوە ئاگری تێبەر دراوە و هەتا ئێستا نەكوژاوەتەوە و زەرەر و خەسارێكی ژینگەیی لێكەوتۆتەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە نەووسود بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند، لەلایەن هێزە نیزامییەكانی نیشتەجێلە پاسگای گوندی \"بەلەبزان\"ەوە ئاگر لەو شاخ و دارستانە بەر دراوە.
ماوەیەك لەمەوبەریش دارستان و لێڕەواری ئەو گوندە ئاگری تێبەر درابوو.
بەڕای خەڵكی دانیشتووی ئەو ناوچانە ماوەی زیاتر لە دوو حەفتەیە لە ناوچە سنوورییەكانی قەسرشیرین، پاوە، مەریوان و شارە سنوورییەكانی دیكەی كوردستان جموجۆڵێكی بەرینی نیزامی و ئەمنیەتی لەلایەن هێزەكانی سپای پاسدارانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستی پێكردووە و لەوانەیە ئەمەش هۆكارێكی دیكەی ئاگركەوتنەوەكانی كوردستان بێت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دارستان و لێڕەوارەكانی گوندی \"بەلەبزان\"ی سەر بە شارەدێی \"هەوڵی\" لە شاری پاوە لە رۆژی یەكشەممە 12ی خەرمانەوە ئاگری تێبەر دراوە و هەتا ئێستا نەكوژاوەتەوە و زەرەر و خەسارێكی ژینگەیی لێكەوتۆتەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە نەووسود بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند، لەلایەن هێزە نیزامییەكانی نیشتەجێلە پاسگای گوندی \"بەلەبزان\"ەوە ئاگر لەو شاخ و دارستانە بەر دراوە.
ماوەیەك لەمەوبەریش دارستان و لێڕەواری ئەو گوندە ئاگری تێبەر درابوو.
Penasey Webe Lere Binuse
بەڕای چالاكانی ژینگەپارێزی كورد شەپۆلی ئاگر گرتنی ژینگە و دارستانەكانی شارەكانی سەوڵاوا، مەریوان و نەوسوود و گوندەكانی دەورووبەری لە مانگی بانەمەڕەوە دەستی پێكردووە و هەتا ئێستا زیاتر لە 110 حاڵەتی ئاگركەوتنەوە رووی داوە و زۆربەشیان لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و چالاكانی ژینگەپارێز و خەڵكی ناوچەكەوە كوژێنراونەتەوە.بەڕای خەڵكی دانیشتووی ئەو ناوچانە ماوەی زیاتر لە دوو حەفتەیە لە ناوچە سنوورییەكانی قەسرشیرین، پاوە، مەریوان و شارە سنوورییەكانی دیكەی كوردستان جموجۆڵێكی بەرینی نیزامی و ئەمنیەتی لەلایەن هێزەكانی سپای پاسدارانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستی پێكردووە و لەوانەیە ئەمەش هۆكارێكی دیكەی ئاگركەوتنەوەكانی كوردستان بێت.