ژیانی کارەساتباری بنەماڵەیەکی کورد لە ئەرمەنستان

14:47 - 30 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: ١٠ ئەندامی بنەماڵە كوردێکی خەڵكی وڵاتی ئەرمەنستان لە کانتینێرێکی یەک ژووریدا ژیانێكی پر نەهامەتی دەبەنە سەر و حکوومەتی ئەو وڵاتە هیچ ئاوڕێک لە ژیانیان ناداتەوە.

ئەو بنەماڵەیە لە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی ژیان بێبەرین و تەنانەت بەهۆی هەژارییەوە، نەیانتوانیوە منداڵەکانیان رەوانەی قوتابخانە بکەن و لە خوێندن بەجێ ماون.

کەسێکی نزیک لەو بنەماڵەیە رایگەیاندووە، کە منداڵێکیان تەنیا ١ رۆژ چووەتە قوتابخانە و لەبەر ئەوەیکە هاوڕێکانی گاڵتەیان بە پێڵاو و جلوبەرگەکانی کردووە، دەستی لە خوێندن هەڵگرتووە.

\"11152.jpg\"
لەلایەکی دیکەوە ٣ منداڵی ئەو بنەمالەیە تووشی نەخۆشی هاتوون و بەهۆی دەستکورتییەوە نەیانتوانیوە سەردانی پزیشک بکەن و بارودۆخی تەندروستیان رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو خراپتر بوون دەچێت.

دایک و باوکی ئەو بنەماڵەیە بەهۆی پەککەوتەیی توانای هیچ کارێکیان نییە و حکوومەتی ئەرمەنستان تەنیا بە دانی ٣٤٠٠ درهەم پشتیوانیان لێ دەکات.