ژیان و خەباتی "لەیلا قاسم" دەكرێتە فیلم

14:59 - 2 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: \"ناسر حەسەن\" دەرهێنەری كورد رایگەیاند، سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ بەرهەمهێنانی فیلمێكی درێژ لەسەر ژیانی \"لەیلا قاسم\" خانمە شۆڕشگێڕی كورد.

ناسر حەسەن لە لێدوانێكدا بە ماڵپەڕی \"كورد میلۆدی\"ی راگەیاند، ئێستا خەریكی كۆكردنەوەی زانیاری و داتای دروستم لەسەر خەباتی خانمە شۆڕشگێڕی كورد \"لەیلا قاسم\" و دوای تەواو بوونی دەست بە وێنەگرتن دەكەین.

ئەو هونەرمەندە سینەماكارەی كورد ئەوەشی خستە روو، كۆكردنەوەی داتا و زانیاریی دروست زیاتر لە ساڵێك دەرفەتی دەوێت، دوای ئەوە فیلمەكە لە چەند ناوچەیەكی كوردستان وێنەی بۆ دەگیرێت.

لەیلا قاسم، خانمە شۆرشگێڕی كورد لە ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی \"بامیل\"ی سەر بە خانەقین لە خێزانێكی هەژار و نیشتمانپەروەر لەدایك بووە، لە ١٩٧١ لەگەڵ بنەماڵەكەی چۆتە بەغدا و دەستی بە خوێندن كردووە، یەكێكە لە ناسراوترین خانمە تێكۆشەر و شۆڕشگێرە كوردەكان، لە ١٨٧٤/٥/١٢ لەلایەن حككومەتی بەعسەوە لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی لە سێدارە دراوە.