\"ژیان لەسنوور\" تازەترین بەرهەمی سینەمایی قوبادی لەکوشکی سپی نمایش دەکرێت
14:15 - 30 پووشپەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: \"ژیان لەسنوور\" کە باس لەچیرۆکی منداڵانی شەڕ و ئاوارەکان دەکات لەلایەن بەهمەن قوبادیی سینەماکاری ناسراوی کوردەوە بەرهەم هاتووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، فیلمی \"ژیان لەسنوور\" لە دەرهێنەریی بەهمەن قوبادی بڕیارە مانگێکی دیکە لەکۆشکی سپی ئەمریکا نمایش بکرێت.
ئەو بەرهەمە سینەماییە کە لەهەشت بەش پێکهاتووە باس لەدۆخی منداڵانی شەڕ و ئاوارەکانی کۆبانی و شنگاڵ دەکات.
لەو هەشت بەشەدا، ٨ منداڵی ئاوارەبووی شەڕی کۆبانی و شنگاڵ نواندنیان هەیە و باس لەچیرۆکی هێرشی چەکدارانی داعش و چۆنیەتی نیشتەجێ بوونیان لە کەمپەکان دەکەن.
شاهۆ نیعمەتی، بیژەن زەمان پیرا، ئومید راست بین، حەمید قەوامی و محەممەد تووری ناوی ئەو دەرهێنەرانەن کە وەکوو راوێژکار هاوکاریی ئەو فیلمە بوون.
دەوترێت کە بەهمەن قوبادی ماوەی دوو مانگ راهێنانی کاری سینەمایی بەو ٨ منداڵە کردووە و دوای ماوەیەک کارکردن توانیویەتی ئەو بەرهەمە سینەماییە ٧٨ خولەکییە بەرهەم بهێنێت.
عیشقی شنگاڵ، گەڕان بە دوای حەقیقەتدا، نان و ماست، فیلمی ئێمە باشترە، چاوەکانی باوکم، ئاسمان و دەرمان، لەراستای نیشتمان و گەڕان لەکوێستانەکان ناوی ئەو ٨ بەشەی فیلمی\" ژیان لەسنوور\"ـه.