ژنە چالاکێکی مەدەنی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

14:06 - 6 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: ژنە چالاکێکی مەدەنی کورد، دانیشتووی شاری تاران، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خاکەلێوە، هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی لە پایتەختی ئێران، لە شاری تاران، ژنە چالاکێکی مەدەنی کوردیان بە ناوی \"موژگان (مایا)کشاوەرز\"، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.

سەرچاوەیەکی ئاگادار هۆکاری دەسبەسەر کردنی کردنی بۆ یارمەتی گەیاندنی سێڵاو لێدراوانی شاری مەعمولانی پارێزگای لوڕستان گەڕاندەوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان لە شاری تاران هێرشیان کردوەتە سەر ماڵی موژگان کشاوەرز و ناوبراویان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

سەرچاوەی کوردپا هەروەها دەڵیت: ئەو ژنە چالاکە کوردە، یەکێک لە نارازییانی \"حیجابی زۆرەملی\" بۆ ژنان لە یاسای ئێران، بوو.

ئەو سەرچاوەەیە هەروەها دەڵێت: موژگان کشاوەرز کچێکی تەمەن ٩ ساڵانی هەیە.