ژنە چالاکێکی بواری ژنان لە سنە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا

17:22 - 18 جۆزەردان 2720

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردان، ژنە چالاکێکی بواری ژنان بە ناوی "هاجەر سەعیدی" خەڵکی شاری سنە، لەلایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.

مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتی سنە، بە هێرش کردنە سەر ماڵی ئەو ژنە چالاکە، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

"هاجەر سەعیدی"، دایکی کوڕێکە بە ناوی "شوان" کە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی "هاجەر سەعیدی" لەبەر دەستدا نییە.

پێشتر و لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئەو ژنە چالاکەی بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کردبوو.