ژنە هونەرمەندێکی سەقزی پیشانگەیەکی نیگارکێشی کردەوە
16:25 - 17 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: ژنە هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز پیشانگەیەکی نیگار کێشی لە بەرهەمەکانی خۆی لە ساڵۆنی \"ئیرشاد\"ی ئەو شارە کردەوە.
هوما ساڵحی ژنە نیگار کێشی کورد بە یەکێک لە ماڵپەڕە ناوچەییەکانی شاری سەقزی راگەیاندووە، لەو پیشانەگەیەدا ٥٠ تابلۆ کە بەرهەمی ٥ ساڵ کاری نیگار کێشیی خۆمە لە ساڵۆنی ئیرشادی شاری سەقز نمایش دەکرێت.
ئەو ژنە نیگارکێشە راشیگەیاندووە، لە کێشانەوەی ئەو تابلۆیانەدا زیاتر رەنگی کراوەم بەکار هێناوە، چونکە رەنگی کراوە تەعبیر لە رەنگی سروشت و سیمای مرۆڤ دەکات.
ئەو پیشانگەیە رۆژی شەممە رێکەوتی ١٥ی پووشپەڕ بەڕووی ئۆگرانی فەرهەنگ و هونەردا کراوەتەوە و هەتا رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕ لە دوو شیفتی بەیانیان و سەرلە ئێواراندا کراوە دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە رۆژی شەممە رێکەوتی ١ی پووشپەڕی ئەمساڵ هونەرمەندی کورد \"ئارەش یاسەمەنی\" سەبارەت بە ئەنفالی هاووڵاتیانی کورد لە سەردەمی دەسەڵاتدارییەتیی حکوومەتی \"بەعس\"ی ئێراقدا، پیشانگەیەکی نیگارکێشی لە بەرهەمەکانی خۆی کردەوە.
ئەو پیشانگەیە بۆ ماوەی ١ حەفتە لە دوو شیفتی بەیانیان و سەر لەئێواراندا بەرووی هاووڵاتیاندا کراوە بوو.
لە رووداوی ئەنفاڵدا ١٨٢ هەزار هاووڵاتیی کوردی ئیڕاقی لە ساڵی ١٩٨٨ی زایینیدا لەلایەن حکوومەتی \"بەعس\"ی ئێراقەوە، کوژران و بێسەروشوێن کران.