ژنە هونەرمەندێکی سەقزی پیشانگه‌یەکی نیگارکێشی کردەوە + وێنــە

22:32 - 25 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: ژنە هونەرمەندێکی سەقزی پیشانگەیەکی نیگارکێشی لە بەرهەمەکانی خۆی بەرووی هاووڵاتیان و ئۆگرانی فەرهەنگ و هونەردا کردەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ پیشانگەیەکی نیگارکێشی پێکهاتوو لە ٤٠ تابلۆی هونەریی \"نگین رەشیدزادە\" لە نیگارخانەی فەرهەنگ و ئیرشادی شاری سەقز کرایەوە و هەتا کۆتایی ئەم حەفتەیە بەڕووی هاووڵاتییاندا کراوە دەبێت.

ئەو ٤٠ بەرهەمە کە پێشتریش لە دوو پیشانگەی دیکەدا پیشان دراون، بە وتەی ئەو هونەرمەندە بەرهەمی ١ ساڵ ماندوو بوونی خۆیەتی کە لە چەندین تەکنیکی \"ئاوڕەنگ، پاستیلی گەچی و گواش\" کەڵکی وەرگرتووە.

ئەو ژنە هونەرمەندە لەو تابلۆیانەدا کۆمەڵیک داب و نەریتی کۆمەڵگەی کوردەواری و هەروەها هونەرمەندانی کوردی لە قاڵبی تابلۆدا کێشاوەتەوە.

نگین رەشید زادە لە دایکبووی شاری سەقزە و خوێندنی لە رشتەی نیگارکێشیدا لە هونەرستانی \"عیسمەت\"ی ئەو شارە تەواو کردووە.

وێنــــه: محه‌ممه‌د باژین

\"15389.jpg\"

\"15388.jpg\"

\"15390.jpg\"

\"15384.jpg\"

\"15385.jpg\"

\"15395.jpg\"

\"15396.jpg\"

\"15394.jpg\"

\"15392.jpg\"

\"15391.jpg\"

\"15393.jpg\"

\"15397.jpg\"