ژنە هاووڵاتییەکی کورد لە زیندانی سنە ئێعدام کرا

10:42 - 4 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: حوکمی لەسێدارەدانی ژنە هاووڵاتییەکی کورد لە زیندانی سنە، لە لایەن بەرپرسانی زیندانی ئەو شارەوە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٤ی ڕەزبەر، ژنە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "لەیلا زەڕئەفشان"، پاش ٥ ساڵ لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە، لەسێدارە درا.

ئەو ژنە زیندانییە کوردە، ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی ڕەزبەر، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە کرابوو.

"لەیلا زەڕئەفشان"، بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"، لە لایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

هەوڵەکان بۆ ڕەزایەت وەرگرتن لە بنەماڵەی کوژراوەکە، بێئاکام مابووەوە.