ژنە هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی گوندی "دزڵی" ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

11:20 - 6 سەرماوەز 2720

ماوەی ١٠ ڕۆژ پێش، ژنە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "لەیلا فەرهادی" تەمەن ٣٨ ساڵ کچی کەریم، هەڵی خۆسووتاندنی دابوو پاش ١٠ ڕۆژ گیانی لەدەست دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو باریەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: "ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردە، بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: "ئەو ژنە تەمەن ٣٨ ساڵەیە، پاش ڕەوانەکردنی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری کرماشان و خەواندنی لەو نەخۆشخانەیە، بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ، ڕۆژی ڕابردوو، بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا".

تەرمی ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردە،  لە شوێنی لەدایکبوونی ئەسپەردە خاک کرا.

لەیلا فەرهادی سەڵت بووە.