ژنە هاووڵاتییەکی کورد بەهۆی ڕێژەی زۆری سووتاویەکەی گیانی لەدەست دا

12:12 - 30 خەرمانان 2720

ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەریەم ئەتمانی" خەڵکی شاری ورمێ، بەهۆی ڕێژەی زۆری سووتاویەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەوتووی ڕابردوو، لە ئەنجامی کێشەی بنەماڵەیی، هاوژینەکەی ئەو ژنە هاووڵاتییەی ئاگر داوە و دواتر هەڵاتووە.

پزیشکان ڕێژەی سووتاویی ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردەیان لە سەدا ٩٠ ڕاگەیاندووە.

ماوەیەکی پێش، خوشکی مەریەم ئەتمانی بە ناوی "نازیمە ئەتمانی"بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی دەستی دابووە خۆکوژی و گیانی لەدەست دابوو.