ژنە هاووڵاتییەکی سەقزی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەست دا

10:36 - 11 رەشەمه 2719

ڕۆژی شەممە ١٠ی ڕەشەمە، ژنە هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٥ ساڵ خەڵکی شاری سەقز بە ناوی "زەینەب حیجازی" تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە نەخۆشخانەی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.

بەرپرسی ناوەندی بێهداشتی و دەرمانیی شاری سەقز، گیان لە دەستدانی ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردەی لە بەشی چاوەدێریی تایبەتی نەخۆشخانەی سەقز پشتڕاست کردووەتەوە.

 بەرپرسی زانکۆی زانستی پزیشکیی کوردستان باسی لەوە کردووە کە هەنووکە ئەنجامی تاقیکاری ئەو ژنە هاووڵاتییە ڕانگەیەندراوە و هێشتا هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو ژنە هاووڵاتییە ناڕوونە.

قسەکانی ڕەزاعی لە حاڵێکدایە کە جەنازەی ئەو ژنە هاووڵاتییە، لە شەودا نێژراوە.