ژنە هاووڵاتییەکی خەڵکی \"باینگان\"، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

15:59 - 25 جۆزەردان 2719
ئاژانسی کوردپا: ژنە هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بەخشی باینگان، سەر بە شاری پاوە، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی، ٢٤ی جۆزەردان، ژنێکی تەمەن ٣٢ ساڵە بە ناوی \"شیوا خوسرەوی\"، کچی \"وەلی\"، خەڵکی باینگانی سەر بە شاری پاوە، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەم ژنە کوردە، بە خواردنی \"حەبی برنج\"، دەستی داوەتە خۆکوژی و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی یاسایی شاری کرماشان کراوە.

ئەم ژنە هاووڵاتییە کوردە، دوو ڕۆژ پیش لە خۆکوژییەکەی، تەڵاقی لە مێردەکەی وەرگرتبوو و دایکی دوو منداڵە.

هەر لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی جۆزەردان، ژنێکی لاو بە ناوی \"ژیلا موزەفەری\"، تەمەن ٢٥ ساڵ، کچی عارف، خەڵکی گوندی \"پشتە\"ی سەر بە شاری کامیاران، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

دەوترێت کە ئەم ژنە کوردە، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.