ژنە هاووڵاتییەکی بۆکانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

11:43 - 7 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: ژنە هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ٦ی خەزەڵوەر، ژنە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرزانە شەکرە کانی سۆهراب"، کچی "مەحیەدین"، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردە، ماوەیەک لەمەوپێش، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە تەڵاقی وەرگرتووە".

ئەو سەرچاوەیە، خۆکوژیی ئەو ژنەی بۆ کێشەی تەڵاق و خەمۆکی گەڕاندەوە.

لەم حەوتوویەدا، ئەمە سێهەمین حاڵەتی خۆکوژییە کە لە شاری بۆکان ڕوودەدات و لەو پەیوەندییەدا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی "نەریمان ئەحمەدی"، تەمەن ٣٧ ساڵ،  کوڕی "حەسەن" و "ئەحمەد باغچە"، کوڕی "عەبدوڵڵا"، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنابوو.