ژنە هاووڵاتییەک لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

11:09 - 2 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی چوارشەممە ١ی بانەمەڕ، ژنە هاووڵاتییەک بە ناوی "سەفیە مامەشپوور"، خەڵکی شاری پیرانشار، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکرانی، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ کراوە.

سەفیە مامەشپوور، هاوسەری عوسمان حاجی حوسێنی، ئەندامی کوژراوی سپای پاسداران لە پیرانشارە.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوە، هێزە ئەمنییەتییەکان ژنە هاووڵاتییەکیان بە ناوی "گوڵاڵە مورادی"، وێڕای دوو کوڕی بە ناوەکانی "مەتین بەزازی" و "تاهیر بەزازی"، خەڵکی پیرانشار، پاش کوژرانی ئەو ئەندامەی سپای پاسداران دەسبەسەر کردووە.

ڕۆژی هەینی ٢٧ی خاکەلێوە، عوسمان حاجی حوسێنی، ئەندامی سپای پاسداران لە پیرانشار، لەلایەن "هەڵۆکانی زاگرۆسـ"ـەوە کوژرا.