ژنە هاووڵاتییەک لە ورمێ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

11:25 - 14 بانەمەڕ 2721

ژنە هاووڵاتییەک بە ناوی "فاتمە عەلیپوور"، کچی عوسمان و خەڵکی گوندی "کانی‌ڕەش" سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو هاووڵاتییە، شەش ڕۆژ پێش بەهۆی ئەوەیکە لەگەڵ مێردەکەی کێشەی بنەماڵەیی هەبووە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو.

ئەو ژنە پاش شەش ڕۆژ خەواندن لە نەخۆشخانەیەکی ورمێ، بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە، گیانی لەدەست داوە.

تەرمی ئەو هاووڵاتییە، ڕۆژی دووشەممە ۱۳ی بانەمەڕ، لە گوندی "کانی‌ڕەش" ئەسپەردەی خاک کرا.