ژنە ناوبژیوانێكی كرماشانی چووە لیستەی بژاردەی "AFC"یەوە

18:51 - 21 سەرماوەز 2711
كوردپا: شیوا یاری، ژنە ناوبژیوانی بەرجەستەی كرماشانی چووە لیستەی ئێلیتی كۆنفیدراسیۆنی فووتبالی ئاسیاوە.

ماڵپەڕی سەرەكیی ئیدارەی گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگای كرماشان بڵاوی كردەوە، كۆنفیدراسیۆنی فووتباڵی ئاسیا لە نامەیەكدا بۆ فیدراسیۆنی فوتتباڵی ئێران، خانمی \"شیوا یاری\"ی بانگهێشت كردووە كەلە خولی وانە پێشكەوتووەكانی ناوبژیوانیی \"AFC\" كە مانگی رەشەممەی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت، بەشداری بكات.

ئەم دەورە پێشكەوتووە ناوبژیوانیە كە تایبەتی ناوبژیوانانی نوخبەی كۆنفیدراسیۆنی فووتباڵی ئاسیایە، لە رۆژانی 22 هەتا 26 رەشەممەی ئەمساڵ لە وڵاتی مالزی بەڕێوە دەچێت.

شیوا یاری، ماوەیەك لەمەوپێش ناوبژیوانیی یارییەكانی فووتباڵی نۆروێژ بەشی ژنانی لە ئەستۆ گرتبوو كە تێیدا خاڵی قبووڵی بەدسەت هێنابوو.

یاری یەكێك لە دوو ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی فووتباڵی ئێران لە بەشی ژناندا كەلە جەریانی پێشبڕكێی ژنانی وڵاتانی عەرەبی لە بەحرەین بە باشی ئەركی ناوبژیوانیی بەحێ‌گەیاند و وەكوو ناوبژیوانی هەڵبژاردەی ئەو یاریانەش دیاری كرا.