ژنە شاعیرێکی کورد لەشاری سنە بانگهێشتی ناوەندێکی ئەمنییەتی کرا
20:26 - 12 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: سیمین چایچی ژنە شاعیری کوردی خەڵکی شاری سنە، لە بەرەبەری ٨ی مارسدا، لەلایەن حیفازەت ئیتلاعاتی هیزە ئینتزامییەکانی ئەو شارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ١٢ی رەشەممە، سیمین چایچی پاش خۆ ناساندن بە حیفازەت ئیتلاعاتی ێزی ئینتزامیی شاری سنە، بەرەوڕووی لێپرسینەوەی مەئموورانی ئەمنیەتیی ئەو ئیدارەیە بوویەوە.
سەرچاوەکە گوتیشی، هێزەکانی حیفازەت ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران شەوی رابردوو چوونەتە بەر دەرکی ماڵی سیمین چایچی و پێیان راگەیاندووە، کە دەبێ کاتژمێر ٨ و نیوی بەیانی خۆی بەو ناوەندە ئەمنیەتییە بناسێنێت.
سیمین چایچی ساڵی ١٣٣٤ی هەتاوی لە شاری سنە لەدایک بووەو چەندین بەرهەمی چیرۆک ، شانۆنامە لە بواری منداڵان و کۆمەڵە شێعری کوردی هەیە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ١٢ی رەشەممە، سیمین چایچی پاش خۆ ناساندن بە حیفازەت ئیتلاعاتی ێزی ئینتزامیی شاری سنە، بەرەوڕووی لێپرسینەوەی مەئموورانی ئەمنیەتیی ئەو ئیدارەیە بوویەوە.
سیمین چایچی ژنە شاعیری کورد، بانگهێشتی حیفازەت ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامی کرا
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ سیمین چایچی ئاگادار کراوەتەوە، کە لە بەرەبەری ٨ی مارس(رۆژی جیهانیی ژنان) لە بەرێوەبردنی هەرچەشنە چالاکییەک بەو رۆژە خۆببوێرێت.سەرچاوەکە گوتیشی، هێزەکانی حیفازەت ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران شەوی رابردوو چوونەتە بەر دەرکی ماڵی سیمین چایچی و پێیان راگەیاندووە، کە دەبێ کاتژمێر ٨ و نیوی بەیانی خۆی بەو ناوەندە ئەمنیەتییە بناسێنێت.
سیمین چایچی ساڵی ١٣٣٤ی هەتاوی لە شاری سنە لەدایک بووەو چەندین بەرهەمی چیرۆک ، شانۆنامە لە بواری منداڵان و کۆمەڵە شێعری کوردی هەیە.