ژنە شاعیرێک: گۆڕی یەكەم ژنە مێژوونووسی جیهان لە سلێمانی ونبووە
20:48 - 14 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: ژنە شاعیرێکی کورد رایگەیاندووە کە گۆڕی مەستوورەی ئەردەڵان گهوره شاعیریكورد لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی ونبووە.
ماڵپەڕی \"خەندان\" لە زاری \"کەتان خادمی\" ژنە شاعیر و یەکێک لە دەستەی دامەزرێنەری گرورپی \"ماڵی مەستوورەی ئەردەڵان\"ـەوە بڵاوەی کردەوە، \"مهستورهیئهردهڵان\"نەتەنیا وەک پێویست نهناسێنراوه، بەڵکوو ئێستا گۆرهكهشیلهگردیسهیوانیشاریسلێمانیونبووه.
خادمی ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ رێزگرتن لە مەستوورەی ئەردەڵان گرووپێکمان بە ناوی \"ماڵی مەستوورەی ئەردەڵان\" پێکهێناوەو ئامانجیشمان ناساندی ئەو ژنە شاعیرە و هەروەها رۆشنبیر کردنی ژنان و کچانی کورد لە رێگەی خوێندنەوەی کتێبەوەیە.
كهتان خادمیئهوهشیخستۆتەڕوو، كچان پێشوازییەکی باشیان لەم پرۆژەیە کردووە، بۆیهلێرهوهرایدهگهیەنم ماڵیمهستورهیئهردهڵانماڵیههموو كچ و ژنێكی کوردەوبێ جیاوازیبیركردنهوهو ئایدۆلۆژیا بەڕووی هەمواندا کراوەیە هەتا بخوێننهوهو خۆیان رۆشنبیر بكهن.
ماە شەرف خانم قادری (مەستوورەی ئەردەڵان) شاعیر، نووسەر و یەكەم ژنە مێژوونووسی جیهانە كە ساڵی ١١٨٤ی هەتاوی (١٨٠٥ ی زایینی ) لە بنەماڵەی ئەردەڵانەكان لە شاری سنە ناوەندی حكوومەتی ئەردەڵانەكان لەدایك بووە و ساڵی ١٢٢٧ی هەتاوی جوانەمەرگ بووە و لە گۆڕستانی گردی سەیوان لە شاری سلێمانی نێژراوە.
مەستوورە زمانەكانی كوردی، فارسی و عەرەبیی زانیوە و لە ماوەی ژیانیدا بە دوو زمانی كوردی و فارسی شێعری نووسیوە و مێژووی بنەماڵەی ئەردەڵانیشی نووسیوە.
كۆمەڵێك لە بەرهەمەكانی لەلایەن وەزرارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە چاپ و بڵاو كراوەتەوە.