ژنە شاخەوانێکی سنەیی، لووتكەی چیای دەماوەندی بڕی
15:34 - 2 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: ژنە شاخەوانێکی کورد بۆ یەكەمین جار و بەتەنیا، توانی لەسێلاوە و بەسێ جار بەسەر لووتكەی چیای دەماوەند لە نزیک تاراندا سەربکەوێ.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رێكەوتی ٢٦، ٢٧ و ٢٨ی خەرمانان خاتوو\" بەهار زەنگیبەند\" یەکێک لە شاخەوانانی ناسراوی شاری سنە، لە چالاكییەكی بێوێنەدا بەسەر بەرزترین چیای ئێراندا سەركەوت.
ئەو شاخەوانە كوردە توانیویەتی بۆ سەلماندنی توانای ژنان چیاكە لەسێلاوە ببڕێ.
زەنگیبەند یەكەمین ژنیش بووە كە ئەشكەوتی \"پڕاو\"، گەورەترین ئەشكەوتی كوردستان لە كرماشانی بڕیوەو بە ناوی خۆی تۆماری كردووە.
ئەو وەرزشكارە كوردە پێشتریش بەسەر چیاكانی \" عەلەم كێو، سەبەلان، تووچاڵ و ئەڵوەند\"دا سەركەوتبوو.
زەنگیبەند ئامانجی لە شاخەوانیی خۆی بۆ \"دەرخستنی تواناكانی ژنان\" گەڕاندۆتەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رێكەوتی ٢٦، ٢٧ و ٢٨ی خەرمانان خاتوو\" بەهار زەنگیبەند\" یەکێک لە شاخەوانانی ناسراوی شاری سنە، لە چالاكییەكی بێوێنەدا بەسەر بەرزترین چیای ئێراندا سەركەوت.
ئەو شاخەوانە كوردە توانیویەتی بۆ سەلماندنی توانای ژنان چیاكە لەسێلاوە ببڕێ.
بەهار زەنگیبەند ئەشكەوتی \"پڕاو\"ی لەكرماشان بڕیوە و بە ناوی خۆیەوە تۆماری كردووە
هەواڵدەریی ئیسنا ئەو هەواڵەی بە كەم وێنە وەسف كردووە و خاتوو بەهار لە پووشپەڕی ئەمساڵەوە بە مەبەستی بڕینی چیای دەماوەند، سەرقاڵی تەمرین و راهێنان بووە.زەنگیبەند یەكەمین ژنیش بووە كە ئەشكەوتی \"پڕاو\"، گەورەترین ئەشكەوتی كوردستان لە كرماشانی بڕیوەو بە ناوی خۆی تۆماری كردووە.
ئەو وەرزشكارە كوردە پێشتریش بەسەر چیاكانی \" عەلەم كێو، سەبەلان، تووچاڵ و ئەڵوەند\"دا سەركەوتبوو.
زەنگیبەند ئامانجی لە شاخەوانیی خۆی بۆ \"دەرخستنی تواناكانی ژنان\" گەڕاندۆتەوە.